پەرێشانبوونی کافران بەم وتارە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  892 بینین
گوێیان کە ئەلەو وتانە ڕاگرت
غەم کافری تا ملانە داگرت
شێوا لە تەواوی بوت پەرستان
یەک کافر و یەک دەبوو مسوڵمان
یەک دڵڕەق و یەک دەبوو پەشیوان
یەک ڕووی لە باغ و یەک لە شیوان
یەک کەوتە جەهەندەم و یەکێ دی
لەو عەرزە بە چاوە جەننەتی دی
یەک گۆنە و ڕوومەتی سپی بوو
بۆ دین وەکوو کەو ئەو کەوی بوو
یەک باسی خودای بەر حەقی بوو
بەو داخە یەک زگی تەقی بوو
ئەو دینەیی دەس دەدایە وریا
یەک بۆ بوت و گا پەرس درەگریا
ڕۆیشتەوە ماڵ یەک بە گریان
دەیبەستەوە یەک بە کوفرە پەیمان
لە مناڵ و ژن ئەو کەسەی هەوەڵجار
لەو دینەیە گەر دەبوو بە کڕیار
لە مناڵە عەلیکەس دەبوو بە دیندار
لە ژنانە خەجیجەکەس بوو جڵەودار
هەووەڵ لە پیاوە بووبەکرکەس بوو
شیرین وتارە وەک شەکر بوو
چەندانە مرۆیی دیی لە ئاکام
ڕوویان دەکردە کۆڕی ئیسلام
ئەو دینە کە پێی بە خێر و پێزە
پشتی بە عومەرکەس دەبوو بە هێزە
بەو ڕوویی محەممەدی گەشاوە
بەو داخەوە بووجەهلکەس ڕشاوە
ئەو دینە گرێ کە دالە عوسمانکەس
گریا بە دڵ و دەبوو مسوڵمان
ئیسلام لە مەککەشوێن گەر پەرەی ساند
سەرکردەیی کافرانی تۆقاند