پەرەسەندنی دین لە مەککە و هەڵسووڕانی بێ ئاکامی ئوبووجەهل و ئوبوولەهەب
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
858 بینین
بووجەهلکەس و ئەبوولەهەبکەس لە زۆڵان
شێتانە دەچوونە شیو و دۆڵان
تا ڕێ بگرن بە ڕێبوران
لە پیادە و قافڵە و سواران
بۆ مەککەشوێن کەسێ کە هاتبایە
ئەو دوو سەگە غاریان دەدایە
پێیان دەگوتن بە شین و زاری
ئەی لاوە دەبێ کە چوویە شاری
لادەی لە نەبێ کە سیحر بازە
بۆ گرتنی قومریانە بازە
بووجەهل بە هەرکەسی بگوتبا
هەر هێدی و مەندە یا نە قوتبا
لە جیات ئەوە گەر لە دینە بێزار
بێ، چاتری لێ دەبوو بە کڕیار
بۆ لایی ڕەسوول مەیلی دەبزووت
وەک غونچە بە دیتنی دەپشکووت
ئەو مارەکە جەهل و بوولەهەب بوون
نێو بردەوە بەدفەڕی عەرەب بوون
جا بێجگە لە ناکەس و هەتیوێ
کێ بوو کە بەوانە هەڵفڕیوێ؟
هەرکەس کە محەممەدی بدیبا
با وەک سەگە بوولەهەب وەڕی با
ئیمانێ کەوا کوفر شکێنە
بە خودایی محەممەدی دەهێنا
ئەو دینە ببوو شەتڵ لە عەرزێ
وەک بڕکە دەڕۆیی تووز و تەرزێ
لە بچووک و لە گەنجە تا بە پیران
بێگانە و دوورە خزم و جیران
لەو میللەتی کەودەن و لە وریا
ڕووی کردە محەممەد و دەگریا
دەیکردەوە تف لە خوویی پێشوی
لەو ڕێگە کە تەرت و لێژەگر بوی
خەڵکی کە لە دێ دەبوو وەیا شار
بوو نێوی محەممەدی لەسەر زار
تا وەرزی دەگەییە سێزدە ساڵە
ئەو دینە لە شار و دێ دەهاڵا
هەر ماڵە یەکێ دەبوو موسڵمان
پڕ نوور دەبوو دڵی بە قورئانناوی تایبەت
دینی بە تەوژم و گڕ بە تینە
پشکۆیی دەکەونە سەر مەدینە