هاتنی کاروانێک لە مەدینە بۆ مەککە و موسڵمانبوونی چەند کەسیان

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  873 بینین
چەن دانە مرۆیی چوست و چالاک
ئازا و نەترس و مەرد و بێ باک
لەو هۆزی دە ئەوسیان و خەزرەج
ئەو سەردەمە هاتن ئەو لەبۆ حەج
کاتێ بە محەممەدکەس ئەو گەیشتن
لەودینە جوانە تێگەیشتن
ئیسلامی ئەوانە دەس بە جێ بوو
ئەو هاتنە نەک لە بۆ حەجێ بوو
بەو ئاوی ژیانە بوون، تینوو
حەج بوو بە بەهانە و بە بینوو
بردیانەوە ئەو تەڵایی دینە
بە دیاری لە مەککەشوێن بۆ مەدینەشوێن
ڕەش بووە لە نێو عەرەب بە چوستی
یاسایی شڕۆڵی بوت پەرەستی
شۆراوە لەوەی کتێبە دێڕی
گۆڕایەوە دینی من بە زێڕی
دین گەر خەبەری بە خەڵک دەدرا
وەک زێڕ و تەڵا لە شارە دەبرا
لەو دینە گە زێڕی دەس بە دەس بوو
بێ بەش نەبوو ئەو کەسەی کە کەس بوو
بێ یاوەری ناپیاوی ڕوو ڕەش
لەو گەوهەری دین دەبوو بێ بەش