تەگبیرکردنی کافرەکان بۆ فریودانی پێغەمبەر
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
769 بینین
فەرماندەیی ڕوو سیا و بەد وێڵ
بۆ وەی لە محەممەدی بکەن فێڵ
کۆبوونەوە بەردەبوونە ڕاوێژ
چەن بیر و فکر کراوە کاوێژ
تا بەڵکی لە ڕوویی تەفرەدانێ
ئەو باوەڕ و بیرەکەی وەلانێ
وەربگرێ لەوانە پارەو پووڵ
بیکەن بە سەرۆک و گەورە ماقووڵ
بەو مەرجە هەتاکوو ئەو دەمێنێ
نێوی لە بوت و عوزا نەهێنێ
نەدوێ لە بوت و عوزا بە سووکی
لابا، تەشەر و جنێو و تووکی