باسی لە نێو و نیشان و جێ و شوێنی ئەو پێغەمبەرە
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
849 مشاهده
مەزنی کە بە هیممەت و توانا
یاسایی لە تازە دینە دانا
ئەو ناوی محەممەدی ئەمینە
شایی مەکە سەروەری مەدینە
بنچینەیی ئەو دورەی عەرەب بوو
پێغەمبەری موستەفا لەقەب بوو
پەیدابوو لە ئامینەشخص و لە عەوڵاشخص
ئەو ڕۆڵەیی خۆشەویستی ئەڵڵا
بێ دایک و باب گەر دەماوە
وەک شا گوڵە کەوتە دەس خوداوە
گوڵغونچەیی چیمەنی جوانی
خەمڵی بە شەتاوی ئاسمانی
بارانەیی ڕەحمەتی بە سەردا
دەڕژا بە هەموو لەش و بە بەردا
کاتێ تەمەنی دەگەییە حەو ساڵ
ئەو نوورە لە سەر ڕەشی دەبوو زاڵ
ڕووی ناوە لە کاروکردەوەی چاک
ئەو نەیبوو خدەی مرۆیی ناپاک