دنەدانی ئادەم و حەووا لە لایەن شەیتانەوە بۆ خواردنی گەنم
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
1142 مشاهده
دێوزمەیی ڕوو دزیو و بێ فەڕ
بۆ ئادەمی ساز ئەبوو لە بۆ شەڕ
بێدین کەوە بوویی ڕق لە ئادەم
سووتا بە تەنوور و ئاوری غەم
بەو داخەوە ڕەش دەبوو دەروونی
بە خوێنی سەری دەبوو وەتوونی
سووڕاوە لە کێو هەر وەکوو لۆک
دەیداوە لە ڕویی خۆ بە چاپوک
ئەوجا بە پەنامەکی لە لایە
ئەو دێوە لە ئادەم و حەوایە
خۆی کردە فریشتە ئەو لەعینە
ئاوا دەدواوە هەر بە شینە
لەو گەنمە بخۆن و تێمەفکرن
تا ئێوە هەتا هەتایە نەمرن
لەو میوەیە هێشووی کە ئێوە
قووتی بدەن ئەو بەهەشتە جێوە
بە درۆ و دەلەسە و سوێند و پەندان
بۆ خواردنی گەنمە ئەو دنەی دان
دەدوا بە هەزار چاو و ڕاوە
هەودایی درۆیی با دەداوە
دەیکردەوە فێڵی زۆرە لێیان
دوو دانە گوڵی لە گەنمە وێدان
ئەو گەنمە نەوانە گەر خوراوە
بەشیان لە بەهەشتدا نەماوە
کەم کەس هەیە گەر سەری دەرێنێ
لەو کارەیە واقی وڕ نەمێنێ
ئەو گەورە لەوێوە ئەو دووانە
هێناتنە ئەو زەمینە پانە
لایێکی بە ئادەم و بە حەووا
فەرمووتە لە دانە گەنمە نەخووا
لەو لاوە گوتووتە وا بە شەیتان
شیرین بکە تۆ گەنم لە بۆ وان
ئەو کێشە و بەزم و ئەو هەرایە
ڕەنگ ڕێژی ئەتۆیی ئەی خودایە