دەستووردانی یەزدان بە فریشتان و بە شەیتان بە کڕنۆش بردن بۆ ئادەم

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  623 مشاهده
ئەمری بە فریشتە و بە شەیتان
بۆ ئادەمی وا دەداوە یەزدان
کڕنۆشە بەرن تەواو بۆ ئەو
بێ باس و هەرا و بێ تەق و ڕەو
کاتێ کە بە سوژدە بردنی وان
دەیداوە خودایی گەورە فەرمان
دەیکرد فریشتە گەر دەس و برد
کڕنۆشی هەر ئەو دەمەی لە بۆ برد
هاتوومە دەرێ گوتی لە ئاور
کڕنۆشی چلۆن بەرم لە بۆ قوڕ؟
بەڵام کە هێندە دڵڕفێنە
بۆ دەبمە بە بەندە بۆ گڵێنە؟
سوژدەی نەدەبرد و بوو بە ڕووڕەش
نەیماوە لە ڕەحمەتی خودا بەش
تامی کە لە دەعیە و هەوا چێشت
ئەو باغەیی بۆیە وا بەجێ هێشت
ئادەم لە بەهەشت ماوە بێ خەم
حەوایی لە بۆ دەبوو بە هەمدەم