وتاری لەبارەی دڵ کە مەکۆی ڕاز و نیازانە
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
1028 مشاهده
بۆ ڕاز و نیازە دڵ قەڵایە
ڕازی کە گرینگە وا لەوایە
دڵ جێگەیە بۆ عیشق پەرستی
ئەو گوێی عیشق دەنی لە دەستی
دڵ عاشقە ئەو خەمی دەچێژێ
خوێناوی لەچاو هەڵدەڕێژێ
ئەو هەڵگری سەد دووری ئەوینە
پەروانەیی ڕویی نازەنینە
دڵ شاد دەبێتو دڵ دەناڵی
نابێتەوە ئەو لەوانە خاڵی
بازی دڵە چونکە سەربزیوە
داخی لە هەزار ڕەنگە پێوە