هەڵسووڕانی شەیتان لە دەوری ئەو لەشە قوڕینە

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  841 مشاهده
شەیتان کە دەهات و ئەو لەشەی دی
لەرزینی دەگرت و کەوتە هەردی
بەو جۆرە گوتی بە دڵ پەشێوی
بمهێڵ خودایە بچمە نێوی
پاڕاوە بە چەندە شین و هاوار
تا لێی دەگەڕا خودا لە شۆڤار
ئەو جارەکە لەو لەشەی دەچوو ژوور
دێوەزمەیی کەللە پڕ شەڕ و شوور
لەو بەندەنە ئەو گەڕا وەکوو باز
تا گەییە قەڵایی حەستەمی ڕاز