نیزیکبوونەوەی شەیتان لە قەڵای دڵی بابادەم

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  699 مشاهده
شەیتان کە دەڕۆیی ئەو سەعاتە
ڕووی کردە سەرایی ئەو قەڵاتە
مەیلی کە دەکرد بشتە نێوی
بەو دیمەنی ناحەز و دزیوی
مستی لە دەم و لەو لەوسە دەدرا
بۆ پاشەوە ئەو لەعینە دەبرا
یەک دەنگ بەوی دەگوت مەچۆ ژوور
شۆڤاری لە ڕەحمەتی خودا دوور
جێگایی خودایە ئەو قەڵاتە
کەی هۆدە و بارەگایی لاتە؟
بابادەم و هەم فریشتە و دێو
ئەو بەرزی و ئەو نشێوە و کێو
دەریا و شەتاو و کانی جۆی
کرگیری ئەوانە ئەی خودا تۆی