ئەم عەسرە عەسر و وەقتە لە بۆ فاجیرێ لە هیچ
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
4645 مشاهده
ئەم عەسرە، عەسر و وەقتە لە بۆ فاجیرێ لە هیچ
دینی نەکا ویقایە، حەیا نەیگرێ لە هیچ
دنیا بە کامی هیچ کەسانە هەمیشە دەم
هیچ ئەڵبەتە بە هیچ دەمێ نابڕێ لە هیچ
دنیا کە هیچە، جوملە دەزانن، کەچی چ کەس
مەردانە بۆ خودا نیە دەس هەڵگرێ لە هیچ
تا سەر نەبۆتە گۆ، دە لە دنیا دە تۆ شەقێ
هەر ئەم شەقە بە کارە کە وا هەڵدرێ لە هیچ
ماچی دەمی لە کەڵکەڵەما بوو، چ خۆشی وت:
قرم، ئەی ئەسیری واهیمە، خۆش ناکرێ لە هیچ
دەم نادیار و نازی قسەی پڕ بە دەشت و شار
دنیایەک ئاوی زیندەگی و دەرخرێ لە هیچ
مەجنوونە شاهی عیشق و بیابانی بارەگا
ئاهی، دەکا هەمیشە بە پا چادرێ لە هیچ
دیققەت کە، غەیری ڕوشتەیی جان و میانی یار
ڕوشتەم نەدیوە، مەحویتخلص ئەمن، بادرێ لە هیچ
چاوی کەوێ کە بەم غەزەلەم دوڕشناسی شیعر
کێ بێ دەڵێ ئەمەندە گوهەر وەرگرێ لە هیچ