دڵدۆزە تیری ئاهی فەقیرانی ڕووت و قووت
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
2690 مشاهده
دڵدۆزە تیری ئاهی فەقیرانی ڕووت و قووت
بۆ کوشتنە هەمیشە کە ئامادە شیری ڕووت
مەحفووزی تۆ کە ڕوو لە خودا بی لە دێو و دەد
بۆ حیرزی تۆ دەبێتە زرێ نەسجی عەنکەبووت
دڵ زیندووە بە عیشق و، بژی تۆ لە مەرگ ئەمین
بەم دەردە بمرە، تا ببیە حیّ لا يموتعربی
گەر سەنگی کۆهسارە، بووە لەعلی تابدار
هەر کەس بە جەبری سەبر و حەیا خوێنی بوو بە قووت
یا ڕەب لە دۆزەخ ئوممەتی «ئەحمەد» بدەی نەجات
کەم بێ چیە لە کوورەیی وا باوەشێ بزووت
دەیوت: قیامەت ئەڵبەتە ڕوومت نیشان ئەدەم
ڕوو دەرخە، تا کوو ڕۆژی قیامەت هەڵێ لە ڕووت
بەر پێی ئەوم، بە مێزەرەوە، سەر کە نا، وتی:
مەحویتخلص تەمایە بمخەڵەتێنێ بە تووری پووت