ئیتتیفاقێ ئافتاب ئانێ موقابیل بوو بەر ڕووت

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  2894 مشاهده
ئیتتیفاقێ، ئافتاب ئانێ موقابیل بوو بەر ڕووت
ئافەتێکی دێ، نەما تابی، بوەستێ ڕووبە ڕووت
دیارە خۆ پەروانە هەر سووتانە ئەسڵی موددەعای
بۆیە ئێمەش عاشقین، ئەی شەخسی ئاتەش خوو بە خووت
ئەم فیزاعەت بە دووەوە، حەقتە کە ناپرسی چیە
تۆ یەکێ دائیم، هەزارێکی وەکوو من دوو بە دووت
ئەی مەحەببەت! ئاگرێکی هێندە خۆش و دڵنشین
ئەو کەسەی سووتووتە، هەر ئەو هەوڵ ئەدا بۆ سوو بە سووت
ئەم شەرارەی فیرقەتە مەخلووقی وا کردە کەباب
مالیکی دۆزەخ دڵی بەم عالەمی ناسووتە، سووت
سوبحی مەحشەر بوو، وتت: سوبحەی زووە وادەی ویسال
عالەمی کوشت ئینتیزاری هاتی وادەی زوو بە زووت
بۆ لە باسی زوڵفیا مەحویتخلص نەبێتە مووشکاف
ڕۆح و دڵیە مُدة العمرعربیی ئەسیری موو بە مووت