خەلاسی بوونی قەت ناوێ ئەسیری زوڵفی زنجیرت

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  5414 مشاهده
خەلاسی بوونی قەت ناوێ ئەسیری زوڵفی زنجیرت
لە بەر تیرت، مەلەک بێ، هەڵفڕینی نەبووە نەخجیرت
موژەت قوللابی گیرا، زوڵفی دڵگیرت کەمەندئاسا
مەحاڵە بەر گرێ یا بەر ببێ کەس کەوتە بەر گیرت
لە ناوا باسی تۆبەی تۆ بوو ئەمڕۆ ئەی ستەمگەر شۆخ
بخە ئەم تۆبە پاشی کوشتنی من، تۆ بی و پیرت
بە دەنگی ناڵەوەم هات، ئەو دەمە ڕۆح هاتە سەر لێوم
بڵێ: ئەی ناڵە، ئاخر ئێستە من چ بکەم لە تەئسیرت
لە چینی پەرچەما نووری جەبینی دی، وتی زاهید:
کە سووتا دامی تەزویرم بە نووری دامی تەنویرت
فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحیب فەزڵ
کە تۆ کۆسەی، بە تۆ چی مامە ڕیشی باب و باپیرت
لە خاکی پاکی ئەو بەردەرکە دا گەوزا ڕەقیب، ئامان
دەری کە، حەیفە گوور ئاسن خەسارەت دا لە ئیکسیرت
لە بەر باری مەحەببەت ئاسمان و ئەرز ئەناڵێنن
چیە ئەم دەعوییەت زاهید، جلی لێ بارە گاپیرت
شوکر مەحویتخلص کە وا موددێکە ناوی چووبووە نیسیان
لە زومڕەی وەعدی کوشتن هاتووانا هاتەوە بیرت