خزر ئەگەر چاوی حەیاتی بڕیە ئاوی حەیات

از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
 1 دقیقه  3763 مشاهده
خزر ئەگەر چاوی حەیاتی بڕیە ئاوی حەیات
من لە خاکی دەری جانانەمە هەر چاوی حەیات
مردنێکی لە بەر ئەو قاپیەدا مەردانە
بە خودا چاترە ئەمڕۆ لە گلاراوی حەیات
تەنکە توێژێکی کشاوە بە ڕووا قولزومی مەوت
وەک حەبابێ بە هەوا بەندە نرا ناوی حەیات
ئەگەر ئازادەگییەک بێ لە عەدەمدا بۆمان،
چی هەیە غەیری بە پێچی پەلەپەل داوی حەیات
دەم لە دەم نانی ڕەقیبانی چ بێ مروەتییە
تێکەڵی ئاوی دەباخانە دەکا ئاوی حەیات
بەو هەموو تاڵیەوە شەربەتی مەرگ، ئەهلی حەیا
خۆش گەواراترە بۆی ئێستە لە شەکراوی حەیات
ئیزنی چوونە چەمەنی وەسڵی سپێرا بە ڕەقیب
مەحویاتخلص بمرە کە مردن بووە میراوی حەیات