باسی قورئانی مەجید

از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 12 دقیقه  874 مشاهده
قورئانی عەزیم قانوونی وایە
بۆ هەرچی دەردە ئەعلا دەوایە
بەڵام چ سەمەر کە تۆ نەیخوێنی
بشخوێنی هیچی لێ نەفامێنی
بشفامی دڵی بۆ نەگریتەوە
گەوهەری ون بووی پێ بکریتەوە
دەمێ خەیاڵات دوور بخەرەوە
لە ڕەفتاری خۆت بیر بکەرەوە
خۆ ئاگات لێیە لە شارۆ یا دێ
وەختێ کە نامەی دۆستێکت بۆ دێ
چۆن بە گشت هێز و فکری خۆتەوە
لە کەلیماتی ورد ئەبیتەوە
بزانی ئاخۆ بۆچی نووسیوە
لە ئەحواڵی کێ و لە چی پرسیوە
تا باش تێنەگەی مەتڵەبی چییە
بۆ ئیشێکی تر مەجالت نییە
ئەی خۆ قورئانیش نامەی خودایە
مەوعیزە و ئەمر و نەهی تێدایە
بە پێغەمبەرا بۆ تۆی ناردووە
بۆ لە تەماشای مانت گرتووە
مەگەر نامەی ئەو شەخەسە لەلات
خۆشەویسترە لە نامەی خودات
ئەوەندە سارد و بێ ئیهتمام بی
قسەی ڕاست خۆشە ناشێ ئیسلام بی
تەوجیهی خیتاب بە تانە و لۆمە
لە نەفسی زاڵی ئەممارەی خۆمە
ئەگینا ئیسلام هەر کامی ئەگری
لە من چاکترە کردەوە و فیکری
قورئان وەک ئەعلای هەموو قانوونە
پڕ لە حیکمەت و عیلم و فونوونە
نەقسە تەشبیهی بکەی بە دەریا
سەدهەزار دەریا حیکمەتی واتیا
«لا رطب و لا يابسعربی» هەتا
«الا فی كتابعربی» وا لە ئایەتا
یانێ نییە تەڕ نە وشک کە بەیان
نەکرابێ لەناو ئایەتی قورئان
بەڵنم تۆ لەمە هیچ دامەمێنە
بەمیشە ئیمان وەک باقی بێنە
مەڵێ لە قورئان نابینی ئەمە
عۆمری کێ زۆرە یا هی کێ کەمە
ئەم ڕزقە قازانج بکا یا زەرەر
یاخۆ کەی بێتۆ فڵان لە سەفەر
عیلم بەمانە هەروەک مەعرووفە
موحتاج بە زانین عیلمی حوروفە
لە قورئان بە پێی مەهارەتی خۆت
لەو عیلمە هەموو مەعلووم ئەبێ بۆت
زۆر شت کە قورئان باسی کردووە
تازە وا عیلم ڕێی پێ بردووە
عیلم تا دەستی بە ویسعەت بگات
ئیسباتی ڕاستی ڕیساڵەت ئەکات
مرج البحرین لە سوورەی ڕەحمان
بخوێنەرەوە تا «لايبغيانعربی»
جا ئەگەر کوڕی سیڕڕی تێبگە
وەرنە زەرەرە ئینکاری مەکە
بە کوردی یانێ دوو بەحری وا هەن
بە بێ تێکەڵبوون بەیەکتر ئەگەن
بەشەر نەیئەدی ئەمە تا وەختێ
هێنایە بەرچاو عیلم هێندەی نەختێ
دەری خست لە بۆ مونکیری دڵڕەق
قورئان فەرموودەی خودایە بەحەق
لە زانایانی «ئوقیانوغرافیا»
یانێ عولەمای ئەوزاعی دەریا
دەرچووی جامیعەی «کمبریج» بەعسەیە
لەگەڵ عولەمای میسرا دەسەیە
چوونە دەریاوە هەروەکوو غەوواس
لە بۆ تەحلیل و ناسینی خەواس
لەبەینی بەحری ئەحمەر و هیندی
بەهۆی زانستۆ ئەم عیلمەیان دی
دییان کە یەک ئاو زاهیری خاسە
ئەبینێ بەڵام دووە تەماسە
تەحلیل دەری خستکەوا دوو ئاون
بە خەواس لەیەک فەرق خراون
خەواس تەبیعی و هی کیمائی
بە ئیجاب و سەلب بووە بە جیائی
لە بەینییانا کەوابوو مومکین
نابێ بە هیچ جۆر تێکەڵی یەک بن
سڕڕی ئەمەیان لێ بوو بە مەراق
بەهۆی جیهازی «قياس الاعماقعربی»
درەکەوت حاجزێ تەبیعی کەمتر
سەرکەوتۆتە سەر لە هەزار متر
بەڵام لە بنکۆ تا موستوای ئاو
هەزار و سێسەد متر هاتە ناو
وتیان سەبەبی ئەم حاجزەیە
کە فەرقی ئەم دوو خەواسە هەیە
هەم لە خەلیجی عەقەبە و دەریای
سوور عەینی شتیان لە بۆ دەرهێنای
لە «لااقسمعربی»هەتا «بنانەعربی»
بخوێنەرەوە و مەعنای بزانە
مەفهوومی خوا ئەفەرمووێ ئینسان
پێی وایە ئاخۆ وەک ئێستە دیسان
ئێسقانەکانی کۆ ناکەینەوە
یانێ حەیاتیان پێ نادەینەوە
با وا تێنەگا نەک ئێسک کۆ کەین
ئەتوانین ڕێکی بەسەر ئەنجەی دەین
لە ناو ئەم هەموو ئەعزا کە بەشەر
خودا پێی داوە لە دەروون و دەر
بۆچی سەر پەنجەی هەڵبژاردووە
ئەعزایە تری ناو نەبردووە
ئەڵبەتە زیاتر لەوان سەر پەنجە
دارای حیکمەت و ئەسرار و گەنجە
گەرچی ئەسراری گەلێکە ئەمما
یەکێک لەوانە ئەوەتە لەما
ساڵی هەزار و هەشتسەد و هەشتاو
چوار، خودا ئەمەی هینایە بەرچاو
ڕەسمەن بۆ ناسین لە «ئینگلتەرامکان»
«طبع الاصابع» ئیستعمال کرا
دەرکەوت ئەندامی بەشەر هەموویان
ئەشوبهێ بەیەک لە چلا دوویان
سەرپەنجە نەوەک ناشوبهێت و بەس
نزیک نابێتۆ پەنجەی کەس بە کەس
پەنجە بە چوار نۆع دروست کراوە
هەریەک بە نەوعێ ناوی براوە
یەکەم «ئەقواسە» دووهەم «دەووامات»
سێهەمیان «عەراو» چوار «مورەککەوات»
بێ حیکمەت نییە بۆ خودا ئەمی
لە ناو ئەنداما گرت بە موهیممی
تەنبیهە بەوەش لە ڕۆژی جەزا
بێ تۆڵە نییە شەهادە و ئیمزا
تا تەواو عیلم تەوەسسوع نەکا
کەم کەس لە مەعنای قورئان تێ ئەگا
نەسسی کەلامیی حەق تەعالایە
ئەوەی مەوجوودی پەست و باڵایە
هەموویان ئەکەن بۆ خوا تەسبیح
«و ان من شی الا يسبحعربی»
هەندێ موفەسسیر وای تەفسیر ئەکرد
سەری حال سوجدەی ئینقیادی برد
وا تازە ئەمڕۆ عیلم ئیسباتی کرد
مەوجوودات هەموو چ گەورە چ ورد
تەواو جەماد و سەوزی و بەهائیم
زەڕڕاتی جسمیان ئەبزوێ دائیم
بێ ئەوە کە چاو ئەمە حس بکات
یا دەرکی باقی حاسەی پێ بگات
کە زەڕڕات ئیسبات کرا حەرەکەی
ئینکاری زیکری دەنگی چۆن ئەکەی
موعجزەی عیلمی ئایاتی قورئان
زۆر زۆرە هەروا نایەتە بەیان
ئەمما هەموو کەس نییە لایەقی
ئەوەی کە بگا بە حەقایەقی
مەر لە ڕەزیلە و مەعسییەت پاک بێ
لە خوا ناسیا لە عالەم تاک بێ
وەک لە بێ دەستنوێژ مەمنووعە مەسسی
بە ئەهلیش نەبێ نادرێ دەرسی
قورئان ئەوەندە شەئنی جەلیلە
لەم عەسرەش کەوا ئیسلام زەلیلە
لە نەشری ئەحکام بێ ئیقتدارە
موسڵمان خۆشی لە خۆی بێزارە
خوا بە وەسیلەی ئیزاعەی ڕادیۆ
لە ڕۆما و بەرلین پاریس و توکیۆ
عاسمەی دوەل هەموو قاڕڕەکان
نەشر ئەکا بە ناو عالەما قورئان
سەنەدی بیستن لە گشت ئەسێنی
تا سبەی هیچ کەس عوزری نەمێنێ
خودا مورادی نەشری قورئانە
غایەی ئەوانیش کەیفی خۆیانە
تا بڵێی قورئان ئیعجازی زۆرە
نومایان هەروەک شوعاعی خۆرە
سەیری ئەسراری ئەم قورئانە کە
تەماشای حیفزی ئەم قەڵغانە کە
بیست و پێنجی مانگ لە ڕەمەزانا
مورشدی کامڵ عارفی زانا
حروفی حساب ئەکا بە ئەبجەد
نەتیجەی جەمعی بگاتە هەرچەند
لەسەر کاغەزێ تەرتیبی ئەدا
چوارخانی وفقی لێ دروست ئەکا
لەگەڵ ئەنجامی وێرد و شرووتی
بخرێتە بەرگی خوێ بە مەزبووتی
ئەوە بە هەر کەس ببێ وەختی جەنگ
ئیتز ئەمینە لە گوللەی تفەنگ
ئەو گوللە بەندە سوپەرێ وایە
سەد گوللە لێی دا هیچی لێ نایە
زۆر دەفعە بووە لە بۆ ئیمتحان
کراوەتە مل مریشک و حەیوان
ئەوەندە گوللەی لەسەر باریوە
ئەغڵەب پەڕ و مووی لێ هەڵوەریوە
بەو هەموو گووللە لێیان دراوە
قەترەیە خوێنیان لێ نەبینراوە
جێی حەیرەت نییە کەلامی خوایە
ئەگەر وا نەبێ حەیرەت لەوایە
بەڵام لەم ڕۆدا لای هەندێ وایە
تەئسیری دۆعا بە هۆی بڕوایە
مەسەلەن ئەڵێن هەر عەقیدە خۆی
بەو گوللە بەندە هۆی نەبڕینە بۆی
ئەڵێم ئەیکەنە ملی حەیوانێ
حەیوان عەقیدەی بە نەبڕین کوانێ
دیسان ئەزانێ عەقیدە چییە
جەزمێکە شک و وەهمی تیا نییە
کە ئیمتحانی گوللەبەند کرا
مەعنای ئەوەیە شکی تیا بڕا
دووبارە هەتا جەمعی یەک نەگرێ
کەمتر تەجروبەی گوللەبەند ئەکرێ
جا لەو کۆمەڵا یا یەکێ یا دوو
بڵێن عەقیدەی ئەو دۆعایە بوو
باقی تر یا خۆ بە شک پێی وایە
نایبڕێ وە یا هەر بێ بڕوایە
کەوابوو ئیتر عاقیە و یەقین
هۆ نییە لە بۆ بڕین و نەبڕین
گەر عینادی مەحز لە دڵا دەرکەی
زەریف لە مەعنای قورئان نەزەر کەی
ئەبینین کە هیچ چاکە نەماوە
ئیللا بە فیعلی ئەم کراوە
وە یا نابینی هەرچی خراپ بێ
بە سیغەی تەهدید مەنع نەکرابێ
خولاسەی قورئان ئەمر بە بەشەر
ئەکا بە کەسبی فەزیلە و هونەر
جا کە تۆ بێزار لە فەزائیل بی
ئەبێ بە خولقی شەیتان مایل بی
چونکە وەک وتمان ڕەزیلە هەموو
دەرەجە لە نەفسی ئیبلیسی بەدخوو
قورئان ئەیەوێت لەوت دوورخاتۆ
بە ئەخلاق اللهعربی نزیکت کاتۆ
دیسان ئەفەرمووێ ئەبێ بۆ ئەوە
کە بۆی داناوی ئەم ڕۆژ و شەوە
لە چۆڕێ ئاوی ناپوختی نابوود
بەم شکڵ و عەقڵە هێنایتییە وجوود
لە ئەسپابی ژین هەرچیت پێ ئەوێ
پێی داوی پەکت لە هیچ ناکەوێ
ئەبێ لە شوکری سستی نەیەنی
ڕەسمی بەندەگی بۆ بەجێ بێنی
هەموو ڕۆژ و شەو بۆ زیکر و سەنای
حازر بی پێنج جار ڕوو کەیتە درگای
بەرلەوە بڵێی «الله اكبرعربی»
خەیاڵات لە دڵ گشت بکەیتە دەر
ئەبێ وا ئەدەب جەم بێ لە دڵتا
تا سەلام خشوع هەربێ لەگەڵتا
ڕێی نەدەی غەیری جەلالی باری
بەودا خەتەرەی تر بکا جاری
ئەبێ کە « اللەعربی» لە دەم دەربێنی
بە «اكبرعربی» بتی هەوا بشکێنی
وەختێ «وجهت وجهیعربی» ەت ڕاسە
کە دڵ لە خزمەت «الە الناسعربی» ە
وەرنە «وجهتعربی» ی قیبلەت بەتاڵە
چون جیهەت لە بۆ خودا مەحاڵە
ڕووی دڵ لە بازاڕ تەن لە بەرد و دار
ئەی چ ڕوویەکتە لە پەروەردگار
ئەبێ ئەو نوێژە وا بەجێ بێنی
کەوا بزانی خودا ئەبینی
کە مومکین نەبوو تۆ ئەو ببینی
ئەو چاک ئەبینێ تۆ بە یەقینی
زیللەتی تەواو بێنە بەرەوە
سەرت لە ئەسڵی خۆت بدەرەوە
ئەمانە کە باش هات بە دەسەوە
«اللە اكبرعربی» بڵێ و هەڵسەوە
کاتێکیش سەلام ئەکەی لە نەبی
حازرە حەزرەت لێی غافڵ نەبی
لەغوە ئەو نوێژە گەر ئەو جەنابە
حازر نەبێ چۆن کافی خیتابە
تاعەت بۆ خودا بەم جۆرە ئەڵبەت
سەبەبی خەوفە لەگەڵ مەحەببەت
خۆ مەحەببەتیش غایەی ئەهەممە
چون باعیسە بۆ حوسنی خاتیمە
خودا بە حەققی ئەسما و سیفاتت
بە قودسییەت و بێ میسلی زاتت
لە هەرچی دەرد و غەشێ لە دڵا
هەمە نەجاتم بدە يااللهعربی
لە شەڕی بەدەن و نەفس و دڵ هەمووم
بۆ بپارێزە یا حی یا قەییوم
غەیری ڕەحمی تۆ هیچ چارەم نییە
گەر لوتفت نەبێ عیلاجم چییە
تێفکرە مەعنای قورئانی عەزیم
یەعنی کەلامی ئەقدەسی عەلیم
بە پەیکی ئەسرار نازڵ بووەتە سەر
مەتلەعی ئەعلای تەجەللای ئەکبەر
بەحری زەخخاری وەقار و تەمکین
بەدری فەلەکی عیرفان و یەقین
بەلیغتری گشت فوسەحای عەرەب
مەنبەعی حەیا و عیففەت و ئەدەب
سەرچاوەی جوود و سیدق و سەماحەت
ساحبی حوسنی خولق و مەلاحەت
کانیی کەرەم و فەقیر نەوازی
سەرداری عالەم شاهی حیجازی
خەزنەی جەواهیر ئەوسافی کەماڵ
شەمسی دائیرەی شەوکەت و جەماڵ
میحوەری عولوم قوتبی دارەین
«عروةالوثقیعربی» بەدری منارەین
نوقتەی ئەقسای سیڕ ئەربابی شهوود
خەتی وەسەتی دائیرەی وجوود
«دنیعربی» بە تەکمێڵ مەعریفەت «فكانعربی»
قابی دوو قەوسی وجووب و ئیمکان
موحەممەد نووری بینایی ئادەم
واستەی ئیخراج وجوود لە عەدەم
لێزمەی باران ڕەحمەتی خودا
بەسەریا دائیم بڕژێ لەسەردا
ئەگەر ئەتەێ زۆر باش بزانی
ئەخلاقی گەورە و ڕەوشتی جوانی
هەر لە ئیبتدا ئایەت بە ئایەت
قورئان بخوێنە هەتا نیهایەت
ئەو جارە ئیتر لەلات عەیانە
کە ئەخلاقی ئەو عەینی قورئانە
چون نابێ کەسێ ئەمری تەبلیغ کا
عەمەڵ بەو ئەمرە لە خۆی درێغ کا
خوسووسەن قورئان چاک لۆمەی ئەکا
کەسێ بە چاکە ئەمر کا و نەیکا
«اتامرونعربی» تا «انفسكمعربی»
ببینە مەعنای لە خۆت مەکە گوم
جا تۆخوا کەسێک خوێندنی هەرگیز
نەبووبێ لەلای مامۆستا و تەلمیز
باوک و دایکیشی هەر بە مناڵی
جەهانیان لە ژین کردبێ خاڵی
لە گەورەییدا زاتێکی وابێ
موئەددەبتری گشت «ماسویعربی» بێ
کەلامێکی وا ئیعجاز بنوێنێ
بەسەر ئینسان و جیننا بخوێنێ
گەلی فوسەحا و شوعەرای عەرەب
عولەمای لوغەت لە شەرق و لە غەرب
هیچکام نەتوانن سوورەتێ تەنیا
درووس کەن هەروەک «انا اعطيناعربی»
خودا بۆ خۆشی بفرموێ ئەگەر
ئینسان و جننی کۆ بنۆ یەکسەر
با بۆ یەکتریش ببنە پشتیوان
ناتوانن بێنن بەوێنەی قورئان
واز بێنە لەوە کە موسوڵمانە
بڕوانە لە بۆ مەدحی بێگانە
«دير مانجيمعربی» ئەڵێ ئەبێ پێغەمبەر
موعجزەی ببێ شاهد بێ لەسەر
ڕاستیی دەعوای ڕەساڵەتی خۆی
چونکە بێ ئیعجاز سابت نابێ بۆی
جوانیی ئەدەبی زۆر بەرزی قورئان
بەو گشت نوورەوە مەتەڵێکی وان
تا ئێستا بۆ کەس هەڵنەهاتووە
نوتق لە حەقیا پەکی کەوتووە
لە بۆ موحەممەد یەکەم ئیعجازە
کە وێنەی نەبووە و نابێتۆ تازە
تەحەددی کردووە لەگگەڵ ئینس و جن
گشتیان وەک ئەمە ناتوانن بێنن
بە مەعنای کامڵ ئەبی بە بورهان
بۆ ڕسالەتی موحەممەد قورئان
«سیل» ئەڵێ قورئان گەیشتووە تەرزی
جوانی و فەییازی بە ئەعلای بەرزی
وەختێ ئایاتێ تلاوەت ئەکرێ
زیهنی گوێگران گشت بە دیل ئەگرێ
حەتتا ئەو کەسەش کە پێی مونکیرە
چاری هیچ نییە پێی ئەڵێ سیحرە
بێگانە زۆریان هەروا تیئەگەن
ئینساف ئەدەن و ئیعتراف ئەکەن
تۆش ئینساف بدە و ڕێگەی حەق بگرە
لەگەڵ دیققەتا باش تێبفکرە
کەسێ میزاجی سەفراوی نەبێ
قابلی سەعی و تەداوی نەبێ
نازانی کە ئەم شیرین ئەوسافە
ئەم بەحری جوود و عەفو و عەفافە
ئەم کانی سیدقە ڕەسولوڵڵایە
قورئانیش وەحی حەق تەعالایە
بەڵام کام ئاوە خۆش و زوڵاڵە
لە دەم نەخۆشا ناخۆش و تاڵە
ئەم شەوق و حوسنە کە ڕۆژ پێیەتی
شەمشەمەکوێرە ڕقی لێیەتی
قائیدی هەرکەس «كلام اللەعربی» بێ
مەحاڵە هەرگیز تووشی بەڵا بێ
خودا بە حوکم و حیکەمی قورئان
کە ناردووتە بۆ گرۆی ئینس و جان
لام بدە لە هەر خۆیە زەمیمە
«اهدنا الصراط المستقيمعربی»
ڕێگەی ئەوانە مەستی نیعمەتن
نەک ڕێی ئەوانە پەستی لەعنەتن
بمخە ژێر لیوای ئەو فەلەک سایە
کە کەون نەدەبوو گەر ئەو نەبوایە