بەیانی شەرەفی نەوعی ئینسانی
وە سیحەتی حەدیسی قودسی «لولاک لولاک لما خلقت الفلاک»
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
4 دقیقه
983 مشاهده
برام نەفسەکەت ئەگەر ئەپرسێ
چۆن دروست بوو کەون بۆ تەنها کەسێ
بزانە عالەم مەعقول و مەحسووس
مەقسوودە لە بۆ حەزرەتی «قدوسعربی»
ئەجرامی علوی و سوفلی هەموویان
مەعلووم جەمادن بێ حیس و بێ گیان
لە بۆ حزمەتی نەبات و حەیوان
داییم خەریکن ئەجڕام هەموویان
فەرزەن گەر جەماد تەرەقی بکات
شەئنی بە ڕوتبەی ئەبادات ئەگات
ئەمما گەر تەرفیع بکا نەباتات
پایەی ئەگاتە شەئنی حەیوانات
کەوابوو ئەجڕام چونکە بێ دەرکن
لە قەسدی «بالذاتعربی» بۆ خودا تەرکن
غەرەز لەم علوی لەم سوفلییانە
لەبەر خزمەتی سەوزی و حەیوانە
دیسان ئەبینن جینسی نەباتات
نە ڕۆحی هەیە نە هیچ حیس ئەکات
ئیجادی لەبەر قووتی حەیوانە
یا لەبۆ دەوای دەردی ئەوانە
کەوابوو ئەویش مەقسووی «بالذاتعربی»
نەبوو بۆ خودای زەوی و سەماوات
حەیوانیش هەموو بەغەیری ئینسان
لە قەسدی «بالذاتعربی» خاریجن دیسان
چوون هەرچەند ئینسان حیسی تێدایە
بەڵام لە «حسّی حسّعربی» بێ ئاگایە
دەستی بەشەریش بە گشتی ئەگات
ئەنواع تەسەڕووف لەوانا ئەکات
کەواتە مەقسوود لەم گشت ئێحسانە
لەبەر خاتری نەوعی ئینسانە
سەبەبی خەلقی ئینسانیش یەقین
عیرفانە بە زات ڕەببوولعالەمین
حەدیسی قودسی «خلقت الخلقعربی
لكي اعرفعربی» مەعلوومە حەقە
چون ئەگەر لەبەر خەو و خواردن بێ
تا بەینێ ژین و دوایی مردن بێ
چ فەرقی ئتر لەگەڵ حەیوانە
فائیدەی چی بوو ئەم خزمەتانە
هەور و با و فەلەک مانگ و ڕۆژ تەواو
خەریک بن تا تۆ ژینت دێتە ناو
تۆش هەر بۆ ئەوە بخۆی و بمری
کەوابوو داری دڕکی بێ بەری
مادام بێ کەڵک و موزڕڕ و زڕی
لایەقی لوقمەی بڵێسە و گڕی
بە فەرموودەی خوا مەوجوودات برا
خەلقی هیچ کامی بە گاڵتە نەکرا
«و ما خلقت الجن و الانسعربی»
تەفسیری لەلای زانا بپرسە
لای ئەهلی قورئان «ليعبدونعربی»
تەفسیر کراوە بە «يعرفونعربی»
ڕێی مەعریفەتیش تەرکی هەوایە
حوسنی عیبادەت وەرع و تەقوایە
دروستی نەکرد ئەجیننە و ئینسی
ئیللا بۆناسین زاتی ئەقدەسی
کەوابوو مەقسوود لە خەلقی ئینسان
بۆ مەعریفەتە بە زاتی یەزدان
خۆ مەعارفیش بەحرێکی وایە
ساحلی نییە و ئینتهای نایە
ئەمما دەرەجات لەوا بۆ ئینسان
هەیە بە گوێرەی زیادی و نوقسان
ئەنبیا و زومڕەی ئەولیا هەریەک
تەشریف کراون بە مەرتەبەیەک
هەر کامێ ئەگری لەو بوزورگانە
نەهەنگی قەعری بەحری عیرفانە
هەر یەک بە قەدەر مەعریفەتی خۆی
ئەسراری قودسی مونکەشیفە بۆی
گەورەییش لە ناو ئەو ئەشڕافانە
بە پێی ویسعەتی عیلم و عیرفانە
مەقسوودی ئەسڵیش لە گشت ئەشیایە
ئەعلاتریانە بە ڕوتبە و پایە
هەروەک لە سەدا گشت ئەعدادی پەست
هەیە وەکوو سی، پەنجا، نەوەد، شەست
ئینجا بە «علم اليقينعربی» بزانە
ئەرفەعی هەرچی ڕوتبەی ئیحسانە
ئەقسای دەرەجات لە مەعاریفا
عەتای فەرمووە خوا بە موستەفا
یەعنی موحەممەد «سيدالبشرعربی»
شاهی کەونەین و شافعی مەحشەر
وا دەرکەوت تەنها هەر مەعاریف بوو
کە قەسدی «بالذاتعربی» لەوا ساریف بوو
بالتبع لە بۆ ئەجرام و حەیوان
قەسد و ئیرادە سادر بوو بۆیان
ئیتر کە جەماد لەبەر نەبات بێ
نەباتات خۆشی بۆ حەیوانات بێ
خەلقی ئەوانیش لەبەر ئینسان بێ
ئینسانیش لەبەر کەسبی عیرفان بێ
فەردی کامڵیش لە ئەهلی عیرفان
رسول اللهعربی بێ بێ شوبهە و گومان
دیارە لبەر ئەو حەزرەتی مەننان
هێنایە وجوود ئەرز و ئاسمان
سەحیحە بێ شک خیتابی «لولاكعربی
لولاك لما خلقت الفلاكعربی»