نیشان لەسەر پێویستی پێغەمبەران
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
3 دقیقه
943 مشاهده
دوا ئەمە کە زانیت کە ئەم تەرتیبە
ئەم ئینتیزامە جوانە عەجیبە
دارای سانعی ساحێب قودرەتە
کردەوەی هەموو پڕ لە حیکمەتە
ئەمجارە هەڵسە بچۆ بۆ دێیە
بپرسە ئاغای ئەم دێیە کێیە
باش تماشا کە لە ئومووراتی
لە ئەمر و نەهی و دەستووراتی
خۆی قانوونێکی لە بۆ داناون
بە لوتف و تەهدید وەعدە دراون
هەر کەسێ بەشی کەسێ داگیر کا
ئەبێ چەند ڕۆژێ پێ لە زنجیر کا
ئەوەی لە ئەمرم بکا سەرکەشی
نەتیجە بەشی ئەوە بێبەشی
شەخسێ کردەوەی پیس و خراپ بێ
ئەبێ ڕەزیلی قەمچی عەزاب بێ
وە یا هەر کەسێ شیرین ئەخلاق بێ
بە ئومووراتی چاکە موشتاق بێ
موتیع بێ لە بۆ ئەمرو و فەرمانم
خۆشەویسترە لا من لەگیانم
بە قەدرە لەلام هەرچێکی ئەوێ
مادام مومکین بێ پەکی ناکەوێ
بەڵام بۆ تەبلیغ ئەم دەستووراتە
موبەللیغی چاک لە زەروراتە
ئەبێ بگەڕێ بۆ شەخسی شەریف
عاقڵ و لایەق ئەمین و عەفیف
بە ڕشد و هونەر تینەتی پاک بێ
نییەتی لەگەڵ هەموو کەس چاک بێ
ئومووراتی خۆی پێ موحەوەل کا
وەفقی ئارەزووی ئاغا عەمەڵ کا
ئەی ئەم زەمینە و ئەم ئاسمانە
ئەم مانگ و ڕۆژ و ئەستێرە جوانە
ئەم هەوا و هەور و بەفر بەفر و بارانە
ئەم مەعادین و بەرد و دارنە
ئەم گەرمی و ساردی و وشکی و تەڕییە
ئەم جوانی و جەوو بەحر و بەڕڕییە
ئەم کانی و ئاوە ئەم شەت و نەهر
ئەم سوودی دەریا لەو مەدد و جەزرە
ئەم جۆرە دەورە لەو سەیاراتە
تەولیدی فسوول لەو حەرەکاتە
ئەو تەرزە گەڕان بۆ زەبتی ئەوقات
بە مانگ و بە ڕۆژ بە ساڵ و سەعات
ئەم بێنەوایی و دەرد و میحنەتە
ئەم دەوڵەمەندی و خۆشی و سیحەتە
یا ئەم حەیوان و جن و ئینسانە
ئەم بەرزی و نزمی زیادی و نوقسانە
ئە هەموو شارەی پڕ لە ئەجناسە
ئەم گشت عالەمەی عالی ئەساسە
ئەم فەهم و نوتق و عەقڵ و حەواسە
ئەم زوڵم و عەدڵ و ئەم درۆ و ڕاسە
ساحبی هەروا حەواڵەی دەستی
دنیای کردوون بێ سەرپەرستی؟
نازانم تۆ چۆن دڵت ناترسێ
بڵێی پاش خەڵقی لێیان ناپرسێ
زەحمەتە ئەوەند هەموو بیرت بێ
دەستی بێفکریت لە خۆت بەردابێ
بڵێی خالقێ وا تەوانا بێ
ئەساسێکی وا جوانی دانابێ
لەناو ئەم هەموو عالەما بەشەر
بڕازێنێتۆ بە عیلم و هونەر
لە دڵا چرای عەقڵی بۆ هەڵکا
تا فەرقی بەینی پاک و چەپەڵ کا
بە گوێرەی قووەی ئیدراک و نەزەر
بناسێ ئوموور لە نەفع و زەرەر
چۆن ڕووی خەتا بێ ئەبێ تێنەکرێ
باری ئەمانەت سەر شانی نەخرێ
بە موبەللیغا یانێ پێغەمبەر
قانوونی خوایان چۆن نایەتە سەر
بیانترسێنی ئەگەر سەرکەش بن
لە سەعادەتی سبەی بێبەش بن
مەهتووک و ڕسوای ڕۆژی حساب بن
هەمیشە خواری حەبسی عەزاب بن
یا بەو کەسانە ساحێب ئیمانن
موتیعی ئەمر و نەهی قورئانن
موژدەی بەهەشتیان بە مەحزی ڕەحمەت
ئەداتێ دائیم بێ دەرد و زەحمەت
برا بزانە خاڵی لە گومان
نابێ تەکلیفی لێ نەکرێ ئینسان
مادام عاقڵین جێگەی تەکلیفین
دارای موجیبی موژدە و تەخویفین
چاک و بەد بەیان کراوە بۆمان
موبەللیغ ڕەسووڵ قانوونیش قورئان