نموونەی تریش
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
2 دقیقه
839 مشاهده
ئەم کەونە عیلمە و «تفكرعربی» دەرسە
مەوزووعیش ناسین خوای «اقدسعربی» ە
لە هەموو دەرسا میسالێ وەهای
هێناوە بەوە ڕێ بەرین بۆ لای
هەیە مەعدوومێ مەوجوود نومایە
بەعزێکیش مەوجوود نابوود نومایە
ئەو گێژەڵووکە کە دێت و ئەڕوا
ئەبینی خاشاک بۆ خۆی خول ئەخوا
ئەم تۆز و خۆڵە کەوا دیارە
لە خولدانی خۆی بێ ئیختیارە
«مُحرّكعربی» لەوا حەقیقەت بایە
ئەویش لەتیفە و لە بینین نایە
وا با مەوجوودی نابوود نوما بوو
خۆڵیش مەعدوومی مەوجوود نوما بوو
کەونیش هەەر وەکوو ئەو خۆڵە وایە
«مُحرّكعربی» مەخفی مەعلووم خوایە
جەولەی «تفكرعربی» بەم مەیدانانە
لە وەسائیلی قووەی ئیمانە
عاقڵ گەر بێت و بەوردی نەزەر
لەم کەونە بەرزا بکا سەراسەر
لێی مەعلووم ئەبێ ئەمە بێگومان
قەسرێکە خاریج لە هەموو نوقسان
ڕێکخراوە پوخت لە هەموو ئەندامی
خاڵی لە حیکمەت نییە هیچکامی
بەڵکوو زەڕاتی هەموو ناتیقە
کە صُدفیعربی نییە خاوەن خالیقە
ئەی نیهان بە زات بە بەخشین دیار
تۆ وەکوو ئاوی ئێمە ئاشی کار
تۆ بە چەشنی بای ئێمە وەک غوبار
با نیهانییە و تۆزی ئاشکار
ڕووی شوعلەی ڕۆژی کەماڵی ئیمان
بە داییم بخە سەر زەویی دڵمان
هەر دڵێ کە ڕووی کەچ بێ لەو خۆرە
تاریکە داییم ئافاتی زۆرە
بیهێنە دەسمان کردنی هەرچی
خێرە و مەحفووزمان بکە لە کەچی
دیلی دەلیلمان مەکە دەخیلە
بێ نووری میهرت دەلیل زەلیلە