نموونەیەکی تر لە یەکیەکی چشت
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
1 دقیقه
873 مشاهده
هەرچی لە کەونا فکری لێ بکەی
ڕێ بۆ ناسینی سانیعی ئەبەی
مەسەلا بڵێین ئاو خاوەن سیقلە
خۆی بە تەبێعەت مایل بە سوفلە
سەرەوژوور هەرگیز خۆی سەرناکەوێ
مەگەر قووەیە قەوی لێینەوێ
ئەی بۆ ئەبینی ئەوەندەی نەختێ
ئەگاتە پۆپەی هەموو درەختێ
گەر ئەڵێی پۆپەی ئەو دارە ئەشێ
جازیبەی تێدا ببێ ڕایکێشێ
کێ ئەو جازیبەی لەوێ داناوە
بۆ ڕاکێشانی ئەو نەرە ئاوە
مەعلووم کە ئیشی کەسێکی وایە
بە هەرچی مەیلی بوو تەوانایە