سروشتی ڕەوشتی پێغەمبەران

علی نبینا و علیهم السلام
از کتاب:
خەزنەی جەواهێر
اثر:
ملا احمد قاضی پنجوینی (1920-1983)
 1 دقیقه  640 مشاهده
پێغەمبەر زاتی بە ئیقتیدارە
ڕازاوەی وەسفی حەیا و ویقارە
هەر ڕاستی مەحزە قسە و گفتاری
شیرینە هەموو ڕەویە و ڕەفتاری
بەڕەحمە و سەخی شەجیعە و حەلیم
ئەمینە و ڕەشید تەبێعەت سەلیم
وێنەیان نییە لە کەماڵاتا
میزاج دروستن لە گشت حاڵاتا
خوسووسەن نووری چاوی کائینات
هۆی دروستبوونی زەوی و سەماوات
ئەشرەفی هەموو عەرەب و عەجەم
پێشەوای زومرەی ئەنبیا سەرجەم
بەدری بروجی حوسنی خیساڵە
نەییری ئەوجی فەزڵ و کەماڵە
زاهیرەن بەشەر حەقیەت نوورە
داوێنی لە گەرد ڕەزاییل دوورە
ئەعلا دەرەجەی چی فەزائیلە
لەو سەروەرەدا هەموو حاسیلە