عاشقی مسکین
از کتاب:
            دیوانی ئەمین ئوشنوویی
        اثر:
                امین اشنویی (1889-1954)
        
             1 دقیقه
             1795 مشاهده
        
        
    بەرگی گوڵ وەک ڕوومەتی تۆ ناسک و ڕەنگین نییە
نەیشەکەر وەک قامەتی تۆ ڕاستی وا شیرین نییە
چ بکەمێ ئەی نووری هەر دوو دیدە و ئارامی گیان
دڵ لە هیچ جێگا بەبێ تۆ ساعەتێک دابین نییە
گەر شنۆمکان جێگای خەمانە بۆ هەموو عالەم، وەلی
کەس وەکوو من لەو وڵاتە عاجیز و غەمگین نییە
دەردەدار و بێقەرارم نائومێدی وەسڵی تۆ
کار و پیشەم غەیری ئاهـ و گریە و ناڵین نییە
بولبولی شوریدە و شەیدامە داییم بێ قەرار
غەیری وەسڵت ئەی گوڵی من دڵ بە هیچ تەسکین نییە
گەر زەکاتی ماچی سەر لێوت بە موحتاجان دەدەی
کەس لە عالەم وەک ئەمینتخلصێ عاشقی مسکین نییە