عاشقی مسکین

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1344 بینین
بەرگی گوڵ وەک ڕوومەتی تۆ ناسک و ڕەنگین نییە
نەیشەکەر وەک قامەتی تۆ ڕاستی وا شیرین نییە
چ بکەمێ ئەی نووری هەر دوو دیدە و ئارامی گیان
دڵ لە هیچ جێگا بەبێ تۆ ساعەتێک دابین نییە
گەر شنۆشوێن جێگای خەمانە بۆ هەموو عالەم، وەلی
کەس وەکوو من لەو وڵاتە عاجیز و غەمگین نییە
دەردەدار و بێقەرارم نائومێدی وەسڵی تۆ
کار و پیشەم غەیری ئاهـ و گریە و ناڵین نییە
بولبولی شوریدە و شەیدامە داییم بێ قەرار
غەیری وەسڵت ئەی گوڵی من دڵ بە هیچ تەسکین نییە
گەر زەکاتی ماچی سەر لێوت بە موحتاجان دەدەی
کەس لە عالەم وەک ئەمینناسناوی ئەدەبیێ عاشقی مسکین نییە