مەئوا

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1393 مشاهده
دڵ کە غەمگین بێ هەمێشە زیندەگی دونیا چییە
چاو کە پڕ خوێن بێ بە داییم لەززەتی بینا چییە
گوێ ئەگەر پڕ بوو لە بەحسی پڕ مەلال و جانگوداز
قووەیی ئیحساسی سەمعی گرتنی بێجا چییە
بۆ دڵی غەمگین و چاوی پڕ لە خوێنی خۆم ئەگەر
خاکی دونیایێ وەسەر کەم مەنعی کاری وا چییە
ڕۆژی ڕووناکم لە داخت لێ بووە تاریکەشەو
ئارەزووی شەمعێ لەبۆ پەروانەیێ سووتا چییە
عالەمێ وەک من مەریزی حەسرەت و دەرد و خەمن
نەفعی دەرمان و تەبیب، بۆ دەردی ناپەیدا چییە
وەختێ من مردم لە حەسرەت چوومە ژێر خاکی زەمین
گریەیی ئەقوام و خوێش و ئاهـ و واوەیلا چییە
دەردی بێ دەرمانی تۆ چارەی بە کەس نایە «ئەمینتخلص»
هیجرەتە ئاخر لە دونیا مەنزڵ و مەئوا چییە