ڕۆخی یار

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1105 مشاهده
ئەو بەهارە داخ و حەسرەت وا لە من پەیدا بووە
قەلبی مەحزوونم ڕەفیقی بولبولی شەیدا بووە
قامەتی شەنگ و قەشەنگی یار لە پێش چاوم ونە
بۆیە ئەوڕۆکە لە من ڕۆژی قیامەت ڕابووە
قاعیدەی وایە بەهاران گوڵ لە خاکێ بێتە دەر
گوڵ دە خاکێدا بزر بوو قەت بەهاری وا بووە؟
عالەمێ، مەجنوونی مەنعی عیشقی لەیلایێ دەکرد
بۆیە بێچارە ڕەفیقی وەحشییی سەحرا بووە
نابەحەق، گەر عالەمێ مەنعی ڕوخی یارم بکەن
کار و پیشەی عاشقان هەر ئاهـ و واوەیلا بووە
کەوکەبی بەختی ئەمینتخلصێ کەوتە نێو تاریکەشەو
ئافتابی ڕوویی یار ئەوڕۆ لە من ئاوا بووە