تەقدیر
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1091 مشاهده
نەوبەهارم بۆتە پاییز ڕۆژی ڕوونم تارییە
بۆ دڵی مەحزوون و عاجز کار و پیشەم زارییە
مردنم لەو زیندەگانی وا گەلێک پێ خۆشترە
گەر بژیم نەمرم لەوەی پاش عومرێکی بێ عاریییە
دەردەدار و بێ قەرارم ئیختیارم پێ نەما
تا بە کەی یاڕەب بکێشم ئەو زەلیلی و خارییە
قەت بە مەقسوودی دڵی خۆم ڕۆژێکی ناییل نەبووم
ئەی فەلەک تا کەی لەگەڵ من هێندە کەچ ڕەفتارییە
نەفسی حیز ئەوڕۆ وەرە مەردانە هەر خۆت ڕاگرە
قەت مەکە بێ ئەمری حەقق و مەوقیعی دیندارییە
غەیری تەسلیم و ڕەزا چارەی نییە عەبدی فەقیر
ئەی «ئەمینتخلص» سەبرێ بکە تەقدیری حەیی بارییە