بەڵێن
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1108 مشاهده
نووری ڕوخی پاکت کە لە دوور دادەنوێنی
سەد قەلب و دڵی عاشقی وەک من دەسووتێنی
گەر غونچەیی نەشکوفتە بڕوانێتە دەهانت
وەڵڵاهی گریبانی لە تاوان دەدڕێنی
شمشیری برۆت زولفی کەمەندت گەلێ چاکن
جووت خەنجەری موژگانە کە خوێنم دەڕژێنی
سەنعانی سفەت وەختە کە زیننارێ ببەستم
قوربان تۆ لەبەر چی دڵ و دینم دەستێنی
جارێکی بڵێ بمرە هەتا سەر بە فیدا کەم
هەر رۆژێ دووسەد جار لە غەمی خۆم دەمرێنی
شەرت بێ کە هەتا ماوە «ئەمینتخلص» بێ تۆ بناڵێ
دوور بێ لە ویسالت ئەگەر عەهدی بشکێنی