بەڵێن

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1113 بینین
نووری ڕوخی پاکت کە لە دوور دادەنوێنی
سەد قەلب و دڵی عاشقی وەک من دەسووتێنی
گەر غونچەیی نەشکوفتە بڕوانێتە دەهانت
وەڵڵاهی گریبانی لە تاوان دەدڕێنی
شمشیری برۆت زولفی کەمەندت گەلێ چاکن
جووت خەنجەری موژگانە کە خوێنم دەڕژێنی
سەنعانی سفەت وەختە کە زیننارێ ببەستم
قوربان تۆ لەبەر چی دڵ و دینم دەستێنی
جارێکی بڵێ بمرە هەتا سەر بە فیدا کەم
هەر رۆژێ دووسەد جار لە غەمی خۆم دەمرێنی
شەرت بێ کە هەتا ماوە «ئەمینناسناوی ئەدەبی» بێ تۆ بناڵێ
دوور بێ لە ویسالت ئەگەر عەهدی بشکێنی