نزا

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 1 خولەک  1059 بینین
ئەگەر مەیلت لە دڵ دەرکەم دڵم داییم بە نالین بێ
ئەگەر جانا لە یادم چی تەنم مەجرووحی زووبین بێ
سەر و ڕووی یارێکی دی، چاو سەوای تۆ گەر تەماشا کات
ئیلاهی کەسب و کاری وان، ڕژانی ئەشکی خوێنین بێ
ئەگەر عاشق بە بێ فکرت شەوێک خەو بێتە چاوانی
لەباتی باڵشی پەڕ خاکی قەبری لێی بە باڵین بێ
لە عیشقی ڕوویی لەیلایێ وەکوو مەجنوونی دێوانە
مەکانم هەر لە کێوانە چ زستان و چ هاوین بێ
بە گوفتارت قەسەم بێ تۆ ئەگەر شەربەت بنۆشم من
دە زارمدا وەکوو زەهرە ئەگەر قەنداوی شیرین بێ
«ئەمینناسناوی ئەدەبی» جانا لە پاشی تۆ ئەگەر یارێکی دی بگرێ
هەتا دەمری سەزاواری هەزاران تووک و نفرین بێ