موستەغنییە جانا لە سەد مەدح و سەنادا
تەخمیسی ئەمین شنۆیی لە سەر شێعری قازی محەممەد خزری
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
2 خولەک
1018 بینین
موستەغنییە جانا لە سەد مەدح و سەنادا
خورشید لە بورجی حەمەلێ شەوقی وی نادا
ئیمڕۆکە دە بەحری غەمی دڵ بووم دە شەنادا
حوسنی ڕوخی یارم بە نەزەر کەوت لە پەنادا
عەقڵ و دڵ و دینم بە دەمی بادی فەنا دا
عەتری گوڵی ڕوخساری دەهات فەسڵی بەیانی
بەم عەترە دەبوو مەست و جنوون عاشقی فانی
وەک دڵبەری جانانەیی خۆم دی بە عەیانی
فکرم وەبوو خۆم لادەم و دوور بم لە کەمانی
لەو قەوسی برۆی، تیری موژەی دەرچی مەبادا
نەمزانی بکەم شیکوەیی دەردی دڵی زارە
دەرمانێ بخوازم لە بۆ ئەو قەلبی بیمارە
ڵاڵ بووم و زوبانم نەگەڕا ئەمنی بێچارە
زانی کە خەیاڵم هەیە هات و بە ئیشاڕە
فەرمووی دەمی وەسڵە لەگەڵ ئەربابی وەفادا
هەر چەند لە پێش چاوی تۆ شیرین وەکوو قەندم
مەحبووب و پەریپەیکەر و مەهپارە و ڕەندم
سەد هێندە بە ئەفسوون و بە دوولاب و بە فەندم
هەیهات کە دەرچی بە سەلامەت لە کەمەندم
چاک وایە نەدەی عومری عەزیزت بە فەنادا
پەروانە دەگەڵ شەمعی ڕوخت کەی دەبێتن جووت
هێشتاکە تەواو وەسڵی نەبوو، باڵ و پەڕی سۆت
وەڵڵاهی کە سووتاوە لە دونیایێ «ئەمینناسناوی ئەدەبی» بۆت
نەرزیوەیی چۆن واڵەیی وەسڵە بە سەری خۆت
ئینساف بکە با سەعیی نەچێتن بە هەوادا