دڵی غافڵ

لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
 2 خولەک  1019 بینین
ئەی دڵی ناهۆشیار و غافڵ و مەست و غوروور
ئەی لە عوسیانێ قەریب و وەی لە ئیحسانێ بە دوور
فکرەکی ناکەی لە حاڵی خوفتەگانی نێو قبوور
مەنزڵی وا پڕ لە خۆف و مەسکەنی وا تەنگ و قوور
خاک بە سەر هەر خۆت بە خێو کە بۆ تەعامی مار و موور
وا بە عینوانی و تەکەببور بۆ لە سەر خاکێ دەڕۆی
ئەسڵی تۆ ئاخر لە خاکە دەبیەوە خاک ئەسڵی خۆی
پێم وەیە بیللا لە دونیا بێ شعورێک بی ئەتۆی
بۆچی ناکەی سەعیێ ئاخیر تا بە دوو ڕووی ڕەش نەڕۆی
بەڵکوو روحمێکی بکا پێت خالقی حەیی غەفوور
شەو هەتا ڕۆژێ تۆ زاڵم هەر لە خوابی غەفڵەتی
ڕۆژێ تا شەو دەر پەیی لەززاتی نەفس و شەهوەتی
وەک شەڕابخۆران بە داییم مەست و گێژ و عیشرەتی
با وجوودی وەش لە دونیا هەر بە داغ و حەسرەتی
قەت تەواو نابێ مەرامت ئەی تەمەعکاری غەیوور
عومری وا فانی دەزانی ئیعتباری بۆ نییە
ڕۆژی مەرگی تۆ، پەیامی ڕۆژگاری فانییە
هەر وەکوو گوێت لێ دەبێ ئەوڕۆ فڵان کەس مردییە
تۆ کە وا ئاخر دەزانی شادومانیت بۆ چییە
هەر بگریێ، هەر بناڵە هەر بسووتێ وەک تەنوور
خاک بە سەر عەقڵی نەفامت ئەی ئەمینناسناوی ئەدەبیی ماڵخراب
بەو هەموو باری گوناهان، دوور لە ئەفعالی سەواب
ناگری بیللاهی تاب و تاقەتی ڕۆژێک عەزاب
لەو بیابانی قیامەت، ڕۆژی میزان و حیساب
جا زوبانت چۆن نەگیرێ وەختێ دەتهێننە حزوور