فیراق
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1168 مشاهده
ئەی ئافەتی ئەحواڵی من و فەوتی حەیاتم
جارێکی نەبوو قەت لە فیراقی تۆ نەجاتم
گەر دەمکوژی بەو خەنجەری موژگان وەرە زوو بە
هەر چی بەسەرم دێنی ئەمن بێ دەسەڵاتم
جانا لە فیراقی تۆ دەزانی کە چلۆنم
مەعلووم نییە بوون و عەدەم و ژین و مەماتم
یاڕەببی ئەبەو دەردەی کە من بوومە گرفتار
تۆش پێوە گرفتار ببی وەک من بە هەواتم
ئەوڕۆکە دەبینی کە وەها زار و زەعیفم
بیماریی عیشقێیە «ئەمینتخلص» بۆتە خەڵاتم