گازندە
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1022 مشاهده
ئیلاهی چونکە بوویە باعیسی غەم بۆ دڵی زارم
لە دونیایێ دڵت شادان نەبێ یاری جەفاکارم
ئیلاهی چونکە داغی فرقەتت دانایە جەرگی من
بە داغی فرقەتێ تا ڕۆژی مەحشەر بی گرفتارم
ئیلاهی چونکە ڕۆژی ڕوونی مەت کردە شەوی تار
لە دونیا ڕۆژی ڕوونت بێ هەمێشە وەک شەوی تارم
ئیلاهی چون جوداییت خستە مابەینێ هەتا ماوی
بە حەسرەت دیتنی وەسڵێ بە گیان ببیە خەریدارم
ئیلاهی چون بەهاری عیشرەتت لێ کردمە پاییز
گوڵت پەژمووردە بێ داییم میسالی ڕەنگی ڕووخسارم
ئیلاهی چون دڵی شادت بە حەسرەت موبتەلا کردم
بە حەسرەت شادیی دڵ بی جگەرخەستە و بریندارم
ئیلاهی گەر لە دونیایێ «ئەمینتخلص» نەومیدی وەسڵت بوو
لە قەسری جەننەتێ ببیە ئەنیس و موونس و یارم