سکاڵا
از کتاب:
            دیوانی ئەمین ئوشنوویی
        اثر:
                امین اشنویی (1889-1954)
        
             1 دقیقه
             1560 مشاهده
        
        
    فەزیحەت قەت لەوەی زۆرتر دەبێ ریسوایی عالەم بم
موسیبەت قەت لەوەی بەدتر دەبێ هەمتایی سەد غەم بم
زەلیلی دەستی منداڵ و ژن و ئەقوام و بێگانە
ڕەزیلی چاوی جیران و ڕەفیق و یار و هەمدەم بم
بە ڕۆژی سووگواری غەم دەڵێن ئەمما لە دونیایێ
لە بۆ من شادییە گەر موبتەلای ڕۆژی ماتەم بم
برینم بۆتە تیراوە عیلاجی ناکرێ تا کەی
هەمێشە ئینتزاری وەعدەیی دەرمان و مەرهەم بم
مووقەددەر وابوو من دەو ئاخرەی عومرێ هەتا دەمرم
دەگەڵ دەرد و بەڵایان هەمدەم و ئەسراری مەحرەم بم
«ئەمینتخلص»! لا تقنطو من رحمت اللهعربی ئەمری قورئانە
خودا ڕوحمی گەڵێک زۆرە ئەمن با عەبدێکی کەم بم