دڵی غافڵ

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  1059 مشاهده
لە ئەم دنیایی فانیدا هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
لە ناو مەستی جەوانیدا هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
تەماشا باب و باپیران ئەگەر بوڕنا و ئەگەر پیرن
دە خاکێدا چ یەخسیرن هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
تەماشا موونس و یاران دە قەبرێدا گرفتارن
هەموو خەستە و بریندارن هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
ئەگەر شێخی ئەگەر عالم ئەگەر مەعلوولی گەر سالم
دە ئاخر دەمری ئەی زاڵم هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
بە سەد تەدبیر و سەد ڕایێ عیلاجی مردنێ نایێ
دەبێ کۆچ کەی لە دنیایێ هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
تەنی وا نازوکت دەڕزی دە ژێر خاکی سەری ئەرزی
لە ترسان بۆچی نالەرزی هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ
«ئەمینتخلص» جارێ بکە تۆبە لە خورد و نوستن و خەو بە
لە بۆ توش دێتن ئەو نۆبە هەتا کەی ئەی دڵی غافڵ