وڵامی نامەی شێخ عەلاوەین
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1055 مشاهده
گوڵی باغی کەماڵەدین، فیدایی چاوەکانت بم
جگەرگۆشەی جەلالەدین بە قوربانی مەکانت بم
هەمێشە مونتەزیر بۆ هیممەتی تۆمە هەتا دەمرم
فیدایی خانەقاهـ و مەسجد و حوجرەی خەلانت بم
دوو سەد جارم زیارەت کرد لە شادی نامە و قاسید
بە قوربانی خەتی سەر کاغەز و ئیمزای جوانت بم
لە ڕوویی مەرحەمەت حاڵی منت پرسیبوو ئەی مەولا
فیدایی لەفزی خۆش و شەککەرین شیرین زوبانت بم
ئەگەر خالق بکا قسمەت بەهارێ نییەتم وایە
دەگەڵ یار و ڕەفیقان بێمە خزمەت مێهمانت بم
بە نووری شەمعی ڕوخسارت بکەم ڕۆشن شەوی تارم
لە دەرکی خانەقات هەر شەو وەکوو سەگ پاسەوانت بم
«ئەمینتخلص» حەڵقە بە گۆشی خانەدانی هادییەددینە
لە ڕۆژی مەحشەرێ مەولا لە زومرەی خادمانت بم