شینگێڕی حاجی سەدرەدین

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  853 مشاهده
لە سۆزی ئاتەشی جەرگم زەمین و بەحر و بەڕ سووتا
لە دەوری مەشغەڵی جەرگم گیاهی خوشک و تەڕ سووتا
سەحابی ئەبری نیسانێ لە چاوم فێر بوو گریانێ
دڵی سەد کوورە و گوڵخەن لە بۆ من سەر بە سەر سووتا
لە هیجرانی وەلیعەهدی تەریقەت کوێر بووە چاوم
لە داخی حاجی سەدرەدین دڵ و جان و جگەر سووتا
لەبەر سێڵاوی چاوانم هەموو عالەم بووە تۆفان
لە بەرقی ناڵەیی گیانم هەموو شاخ و حەجەر سووتا
جەماڵی ئافتابی پیری دەروێشان غرووبی کرد
لەبۆیە دڵ لە ژوورێدا وەکوو شەمع و فەنەر سووتا
وەفاتی حەزرەتی شێخی کە پەیدا بوو لە دونیایێ
بە وەڵڵاهی هەموو عالەم لە داخی ئەو خەبەر سووتا
«ئەمینتخلص» فەسڵی بەهاران وا لە دەردی دڵ مەناڵێنە
لە ناڵەی بولبولی تەبعت گوڵی باغ و شەجەر سووتا