شینی ئەمین بۆ ئازیزەکەی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1056 مشاهده
لە کوێی ئەی ڕۆشەنی نووری چراغی خانەدانی من
لە کوێی ئەی دڵبەری مەجبووب و یاری مێهرەبانی من
لە ڕۆژێ ئەی گوڵی یەکتا جودا بوویتی لە پێش چاوم
بە مەرگی تۆ بووە پاییز بەهاری گوڵستانی من
هەزار ئەفسووس و سەد حەسرەت لە ئەییامی جەوانیدا
لە دونیایێ ویداعت کرد ئەنیس و نەوجەوانی من
لە کوێ یارێکی دی وەک تۆ لە ئەم دونیایە پەیدا کەم
ئەتۆ ئاوێنەیی دڵ بووی ڕەفیقی خۆش زوبانی من
ئەگەر نەقشی ڕوخی پاکت بە ئاوی زێڕ بنووسم من
ڕوحێ بۆ تۆ لە کوێ بێنم ئەرێ ڕۆحی ڕەوانی من
لە پاشی تۆ بە مەرگی تۆ چ خۆشیم قەت نەدی ڕۆژێ
بووە زیندان لە پێش چاوم هەمێشە خان و مانی من
«ئەمینتخلص» گەر لەم جیهانەی بێ وەفا نەومیدی وەسڵت بوو
دە قەسری جەننەتێ یاڕەب دەگەڵ تۆ بێ ڕۆژانی من