بۆ میرزا مرادی شاعیر

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 2 دقیقه  978 مشاهده
مرادی من مرادی من لە ئەحواڵی تۆ پرسیارە
مرادم هێندە بوو کوتم مرادی من نە ئەشعارە
ئەتۆ ڕۆژێکی پار هاتی لە بۆ بای ئەمینی خۆت
ئەمینتخلص ئەو ساڵەکەش دیسان مرادی ڕۆژێکی پارە
دەگەڵ دەروێش محەممەد دادەنیشین وەک لە باغیدا
مرادن هەر دە دڵ دایە ئەگەرچی دوورە لەم شارە
مراد ئەو ساڵ ئەمینت بێ مراد و دڵ پەرێشانە
لە کەسب و کار و ئەوزاع و لە ئەحواڵی خۆ بێزارە
پەرێشان خاترە مەحزوونە ئەشعاری لە بۆ نایە
بە دامی بووستان و باغ و تووتوونێ گرفتارە
لە ڕاوێژان دیارە پیشڕەفتی مەقسەدی نابێ
بە زاهیر تالیعی بەرگەشتەیە کاری چەپ و خوارە
نەزانم تۆ چلۆنی بەرمرادە عەیشی دەورانت
وە یا ئینکێ مرادیش وەک ئەمینی دڵ بریندارە
زەمانە چونکە بێ میهرە دەگەڵ ئەهلی هونەر بۆیە
هەمێشە هەر دەگەڵ زومرەی عەوام و جاهیلان یارە
عەوامی بەختەوەر داییم بە ناز و نیعمەتێ شادە
ئەدیبی بەخت بەرگەشتە لە هەر لا دەستی بێکارە
ئەگەر نەقسی هەبێ شێعری ئەمینتخلصی عەیبی لێ مەگرە
غەریقی بووستان و باغ و بادمجان و بیبارە