شینگێڕی پیری شەمزینی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
920 مشاهده
ئەی شەهدی شەوقی ڕووی تۆ پەیمانەیی نشاتم
عەتری نەسیمی کووی تۆ سەرمایەیی حەیاتم
تا کەی میسالی بولبول ناڵە بکەم لە بۆ گوڵ
بێ تاقەت و تەحەممول بێ سەیر و بێ سوباتم
لە هیجری ڕوویی یاران وەکوو هەوری بەهاران
دەڕژێ لە چاوم باران هەموو وەخت و سەعاتم
شەهیدی غوربەتم ڕۆ پەروانەی جەننەتم ڕۆ
شیرنایی شەربەتم ڕۆ، غەریبی دوور وڵاتم
لە ڕۆژی مەحشەرێدا لە حەوزی کەوسەرێدا
وەختی خێر و شەڕێدا ببی مایەی نەجاتم
«ئەمینتخلص» لە ئەم شنۆمکانیە مەشغووڵی دەردی خۆیە
قوربان فیراقی تۆیە داییم بوویتە خەڵاتم