شیوەنی پیری شەمزینی

از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
 1 دقیقه  999 مشاهده
لە ڕوویی هەر وەک ئافتاب، ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
ون بوو دە ژێر باری توڕاب، ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
لەو قامەتی سەروی ڕەوان، لەو تاقی دوو ئەبرۆی کەمان
با سەد هەزار ئاهـ و فیغان ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
بێ گەورە ماون خانەقا، ماون موریدان ڕوو سیا
بێ مورشید و بێ ڕاهنەما ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
ڕۆژا تۆ چوویە غوربەتێ، بووم نائومێدی ڕۆئیەتێ
دەمکوت بە داخ و حەسرەتێ ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
ئەی سەید محەممەد نەوجەوان، ئەی نووری شەمعی خانەدان
پاشی تۆ چ بکەم دەر جیهان ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع
یا ڕەببەنا ڕۆژی حەسیب، لە زیارەتی هەر دوو حەبیب
نەیکەی ئەمینتخلصێ بێ نەسیب ئەی شاهی شەمزین ئەلویداع