شیوەنی پیری شەمزینی
از کتاب:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
اثر:
امین اشنویی (1889-1954)
1 دقیقه
1063 مشاهده
لە کوردان شین و گریانە کە پشتیوانی وان ڕۆیی
لە نەهری داد و ئەفغانە چراغی خانەدان ڕۆیی
لەبەر چاوی موریدانی وەها تاریک بووە دونیا
کە ڕووناکی لە خورشید و لە ماهی ئاسمان ڕۆیی
لە بۆیە بولبولی شەیدا بە سەد حەسرەت دەناڵێنی
کە پاییز هاتە سەر ئەرزی، بەهاری ئەرغەوان ڕۆیی
لە نێو کۆڕی موریدانی بووە تازی و غەم و ماتەم
کە شادیی و نشاتی دڵ لە رووی موڵکی جیهان ڕۆیی
یەگانە یادگاری سەید تەهایی پیری شەمزینی
لە دونیا کۆچی کرد یاران لە بۆ باغی جەنان ڕۆیی
لە خاکی غوربەتێ وەک بابی حاجی شێخ عوبەیدووڵڵا
غەریب و بێکەس و زار و شەهید و بێ نیشان ڕۆیی
«ئەمینتخلص» بۆ ساڵی تاریخی وەفاتی شێخ بڵێ داییم
فەلەک بۆچ وا شەهی نەهری لە نەهری بۆ نیهان ڕۆیی