شینگێڕی پیری شەمزینی
لە کتێبی:
            دیوانی ئەمین ئوشنوویی
        بەرهەمی:
                ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
        
             1 خولەک
             1439 بینین
        
        
    ئەی شەهدی شەوقی ڕووی تۆ پەیمانەیی نشاتم
عەتری نەسیمی کووی تۆ سەرمایەیی حەیاتم
تا کەی میسالی بولبول ناڵە بکەم لە بۆ گوڵ
بێ تاقەت و تەحەممول بێ سەیر و بێ سوباتم
لە هیجری ڕوویی یاران وەکوو هەوری بەهاران
دەڕژێ لە چاوم باران هەموو وەخت و سەعاتم
شەهیدی غوربەتم ڕۆ پەروانەی جەننەتم ڕۆ
شیرنایی شەربەتم ڕۆ، غەریبی دوور وڵاتم
لە ڕۆژی مەحشەرێدا لە حەوزی کەوسەرێدا
وەختی خێر و شەڕێدا ببی مایەی نەجاتم
«ئەمینناسناوی ئەدەبی» لە ئەم شنۆشوێنیە مەشغووڵی دەردی خۆیە
قوربان فیراقی تۆیە داییم بوویتە خەڵاتم