ئەی سەییدی جەوان

بۆ سەید حەسەنی ئاجیکەند
از کتاب:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
اثر:
ملا مارف کوکه‌یی (1875-1945)
 3 دقیقه  848 مشاهده
ئەی سەییدی جەوان و جەوانبەخت و موحتەڕەم
يا ناقِص العَطِية يا قاصر الهِمَمعربی
تۆخودا لە بیرتە لەسەر ئەم بارە ئاردەیە
چەند ساڵە من دەخۆم غەم و تۆش هەر دەخۆی قەسەم
تۆ سوار و من پیادە جوابت نەدامەوە
پێت وابوو لەم قەزییە کە سەرفی نەزەر دەکەم
ئەم ئاگرە بڵیندە گڕی ناکووژێتەوە
تا هەردوولا دەچینەوە بۆ عالەمی عەدەم
لەم ساڵەدا دە پووت ئارد کە دەکا سەد عەدەد قڕان
خوێنی منیش و تۆشە چلۆنی بەحس نەکەم
نازانم ئەم قسوورە لە «ئاغایی فەوزی»یە
تەعلیمی تۆی نەکردووە جوز ڕەسمی لا و لەم
یا خۆ خەتا لە فازلی «تورجانیزادە»یە
جارێ بە تۆی نەفەرمووە جارێ بڵێی نەعەم
یا خاکی ئاجیکەندە کە هەرکەس بچێتە وێ
باکی نییە لە سەیفی زمان و قەمەی قەڵەم
یاخۆ سەبەب بە ئاو و هەوای باغی باغچەیە
غەمڵیوە وەک درەختی گوڵ و جەننەتی ئیرەم
یاخۆ جەنابی «قازی»یە فەرموویەتی بە تۆ
قووتی دە، مفتە ماڵی مەلایە عەزیزەکەم
قووتدانی سەعبە موشکیلە چون هیچ شکم نییە
ناگاتە نێو شکەم کە موجەسسەم دەبێ بە سەم
تۆ ئاردەکەم بنێرە منیش ئەم قەسیدەیە
تەقدیمی خدمەتی نەزەری لوتفی تۆی دەکەم
باشند دشمنان تو چون جمع حاسدانفارسی
اَعمَی و اَبکَم و اَفلَج و اَبتَر و اَصَمفارسی
بدخواه ریزد اشک ملامت ز هر دو چشمفارسی
چون جویبار و بحر و شط و چشمه‌سار و یمفارسی
بارد ز ابر محنت و نکبت به روی اوفارسی
باران فقر و مسکنت و حسرت و ندمفارسی
از شمع جان و خرمن عمر تو دور بادفارسی
ابر بلا و محنت و رنج و غم و المفارسی
دامان و جیب و کیسه و دستت تهی مبادفارسی
از نقره و طلا و ز دینار و از درمفارسی
دربان و حاجب و عسس و پرده‌دار توفارسی
باشند جود و همّت و بخشایش و کرمفارسی
خالی مباد کام و زبان و دهانِ توفارسی
از خنده‌ و تبسّم و گفتار و منتظمفارسی
خوانند از برای تو هر صبحگاه‌ و شامفارسی
مُطرب به‌ سوز و ساز و مُغنّی به‌ زیر و بمفارسی
در گلشن وجود تو از باد انقلابفارسی
بر روی چون گلت ننشیند غبار غمفارسی
«حاجی مەلا محەممەد»ی سۆفیش بە ڕیشەوە
خەندێکی بۆ بکات و بڵێت ئەی وەلی نیعەم
بەم بەزم و ڕەزم و نەزمە دە پووت ئارد کە نادرێ
تەکلیفی من چ بێت و قوڕی کوێ وەسەر بکەم