دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا
از کتاب:
دیوانی مەحوی
اثر:
محوی (1836-1906)
1 دقیقه
5192 مشاهده
دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا
دین و دڵ یەغما دەکەن، چاری کەن ئەی شێخ و مەلا
وەسیەتی مەجنوونە: هەر کەس دەردی دنیا عارە بۆی
خۆ بکا وەک من بە دەردی عیشقی یارێ موبتەلا
کۆتری دڵ، چەنگولی بازی قەزا یەعنی موژەی
دی، بە زوڵفی چوو پەنا با، کەوتە نێو داوی بەڵا
وەقتی نوێژی سەر جەنازەی بۆ شەهیدی عیشقدۆست
مەوج ئەدا ئەم ئاسمانانە لە دەنگی الصّلاعربی
تا نەبووری تۆ لە سەر، ڕێ ناخەیە مەیدانی عیشق
سەر لە پێشی پێ دەبێ لەم ڕێگە دانێی اوّلاعربی
تورکی من کوشتارخانەی عاشقانی دی، وتی:
من برنجی بر یزیدترکی، ئێرە ایکنجی کربلاترکی
مەحویتخلص ئەمشەو ئەو پەری شێوەی لە خەو دیبێ دەبێ
بۆیە ئەمڕۆ مەولەویشخص کەوتۆتە حاڵی حەلوەلا