دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
5171 بینین
دەوری هەر چاوێکی ئەمڕۆ داوە سەد فەوجی بەڵا
دین و دڵ یەغما دەکەن، چاری کەن ئەی شێخ و مەلا
وەسیەتی مەجنوونە: هەر کەس دەردی دنیا عارە بۆی
خۆ بکا وەک من بە دەردی عیشقی یارێ موبتەلا
کۆتری دڵ، چەنگولی بازی قەزا یەعنی موژەی
دی، بە زوڵفی چوو پەنا با، کەوتە نێو داوی بەڵا
وەقتی نوێژی سەر جەنازەی بۆ شەهیدی عیشقدۆست
مەوج ئەدا ئەم ئاسمانانە لە دەنگی الصّلاعەرەبی
تا نەبووری تۆ لە سەر، ڕێ ناخەیە مەیدانی عیشق
سەر لە پێشی پێ دەبێ لەم ڕێگە دانێی اوّلاعەرەبی
تورکی من کوشتارخانەی عاشقانی دی، وتی:
من برنجی بر یزیدتورکی، ئێرە ایکنجی کربلاتورکی
مەحویناسناوی ئەدەبی ئەمشەو ئەو پەری شێوەی لە خەو دیبێ دەبێ
بۆیە ئەمڕۆ مەولەویکەس کەوتۆتە حاڵی حەلوەلا