باسی خواردن و خواردنەوەی دۆزەخیان

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  790 مشاهده
خۆراکیان زەریع، قورسی زەقوومە
زۆر گەرم و بۆگەن، هەم تاڵ و شوومە
ئاویان غەسساقە، عەینی حەمیمە
یا عەینی غووتە، یا زاخ و کیمە
دەرخواردیان ئەدەن، زەریع و زەقووم
ئەو تێی دەمێنێ لە تەنگی حلقووم
نە دەچێتە خوار نە بۆی دێتەدەر
هاوارهاوارە، ئاوم بێننە سەر
فەورەن زەبانی، ئاوی بۆ دێنێ
کە دەیخواتەوە، دایدەڕزێنێ
باسی عەزابیان نایەتە تەقریر
خودا فەرموویە «وَ بِئْسَ الْمَصيرعربی»
هەرکەس ئەزیەتی خەڵکی زۆر دابێ
بۆ زوڵمی مەخلووق زۆر تێکۆشابێ
ئەو زۆر زەلیلە، گەلێ بەدبەختە
زیاتر لە هەمووان، عەزابی سەختە