باسی مار و دووپشکی جەهەننەم

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  747 مشاهده
مار و دووپشک، لەوان خراپتر
خوا خولقاندوونی سەرپاک لە ئاگر
هەریێک سەد قوللە، زەهری تێدایە
بە هەرکەس وەدا، بۆی واوەیلایە
هەتا حەفتا ساڵ، ئێش و ژان ئەکا
لە پاشان ئەڕزێ، خوێن سەیلان دەکا
غەلل و زنجیریان لە گەردەن ئەکەن
هەردەم بە نەوعێ عەزابیان ئەدەن
سەعات بە سەعات هەر لێی زیاد ئەکرێ
مردن زۆر خۆشە، بەڵام نامرێ
هەر هاوارهاوار، هەر واوەیلایە
هیچ کەس بەزەیی بە کەسدا نایە