باسی پردی سیڕات و جەهەننەم

از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
 1 دقیقه  780 مشاهده
لە پردی سیڕات، بە سەد دەرد و خەم
دەکەونە خوارێ بۆ ناو جەهەننەم
نەعوزوبیللا لەو بەدبەختییە
لەو دەرد و میحنەت، تەنگی و سەختییە
ئەوان بە قولاپی ئاسندا ئەکرێن
وەک گۆشتی قەسساب پێ هەڵداوەسرێن
هەتا دەسووتێن قەلبیان دادەڕزێ
ئێسقان و پێستیان پێکدا هەڵدەکزێ
سەرپاک ئەسووتێن، ئەوجا دێنەخوار
دیسان دەیانکەن هەر وەک ئەووەڵجار
سەد لە ئەووەڵجار زۆر و زیاتر
دەیانسووتێنن لە ئەووەڵ چاتر
تەواو هەڵدەکزێن بەردەبنە خوارێ
سەراوبن دەکرێن جار دەگەڵ جارێ
هەر بەو دەستوورە هەتا تێیدا بێ
هەر عەزاب ئەدرێ مردنی نابێ