باسی پاڕانەوە
از کتاب:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
اثر:
سمیع (1848-1889)
1 دقیقه
837 مشاهده
ئەمجار زۆر ئەگرین، زۆر هاوار ئەکەن
تا حەوت هەزار ساڵ واوەیلا ئەکەن
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا حەننان
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا مەننان
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا غەفوور
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەبوور
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا کەریم
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا ڕەحیم
هەزار ساڵ ئەڵێن هاوار یا سەتتار
ڕەحمیان پێ ئەکا خالیقی غەففار